بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی یەدهۆد ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا دامەزراوەی سەربازی ئیسرائیلیان لە کشانەوە لە سووریا ئاگادارکردوەتەوە کە لە ماوەی دو مانگی داهاتودا دەستپێدەکات و ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە تورکیا دەستبەسەر سەروەت و سامانی ستراتیژی زیاتر لە سووریادا بگرێت ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە
ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت، ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ماوەی داهاتوودا بەرە بەرە دەست بە کشانەوە لە سووریا دەکات و بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا دامەزراوەی سەربازی ئیسرائیلیان لە کشانەوە لە سووریا ئاگادارکردوەتەوە کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیل هێشتا فشار دەخاتە سەر واشنتن بۆ دواخستنی ئەو کشانەوەیە لە سووریا، هەروەها ترسی ئەوەی هەیە تورکیا دەست بەسەر سەروەت و سامانی ستراتیژی زیاتر لە سووریادا بگرێت ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە.
Your Comment