AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٤ ١٠:٣١

نوێنەری ئەمینداری نوجەبای عێراق بۆ مێهر:

هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی وەهمێکی ئەمریکییە؛ قەڵای قایمی عێراق هەر دەمێنێتەوە

هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی وەهمێکی ئەمریکییە؛ قەڵای قایمی عێراق  هەر دەمێنێتەوە

نوێنەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێڕاق لە ئێران بە ئاماژە بە هەندێک دەنگۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕایگەیاند کە پرسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی عێراق هیچ بنەمایەکی نییە و هۆکارەکەی هزری وەهماوی ئەمریکایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی_ ئێلناز ڕەحمەت نژاد: لە ساڵانی دواییدا گوشارەکانی ئەمریکا و هەندێک ناوەندی دەرەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کە لە ساڵی 2016 لە پەرلەمانی عێراق یاسایی بووەوە، زیادی کرد.

بە پێی ئەو بەڵگانەی کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوە، حەشدی شەعبی وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆ و هاوتەریبی وەزارەتی نێوخۆ و بەرگری عێراق چالاکی دەکات، بە جۆرێک کە هیچ وڵاتێکی دەرەکی نەتوانێت لە کاروباری نێوخۆیی عێراق دەستێوەردان بکات یان داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات. ئەو یاسایە بریتی لە 18 بڕگەیە و ئامانجیشی ، فەرمی کردنەوەی پێکهاتەی حەشدی شەعبی بە زیاتر لە 200 هەزار هێز، لە ژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە عێراقییەکانە.

فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕۆژی پێنجشەممە 21 ی خاکەلێوە پەسەند کرانی یاسایەکی نوێ لەسەر حەشدی شەعبی هێنایە ئاراوە کە لە داهاتوودا لە پەرلەمان دەنگدانی لەسەر دەکرێت. ئەو یاسایە کە ناوی هەیئەت حەشدی شەعبی لەسەر نراوە نابێتە هۆی وەلانانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەڵکوو ئەو هێزانە بە فەرمی دەناسێت.


لە حاڵێکدا دەنگۆگەلێک لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە لە قسەکانی سەرۆکی حەشدی شەعبی هیچ قسەیەک لە ئەو بارەوە نەهاتووە.

سەید عەباس مووسەوی نوێنەری نوجەبای عێراق لە ئێران سەبارەت بە پەسەند کرانی یاسای نوێی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشد بەشێکی دانەبڕاو لە هێزە چەکدارەکانی عێراقن. حەشد پاڵپشتی سەرەکی بەرخۆدانە و بە پەسەند کرانی یاسای هەیئەت حەشدی شەعبی ڕوانگەی نیسبەت بە بەرخۆدان ناگۆڕدرێت و نەگۆڕاوە.


ناوبراو هەروەها درێژەی دا: هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ناڕاستە و درۆیە و ئەو هێزانە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراقن و ناوەندێکە کە بە فەتوای جەهادی مەرجەعیەت پێک هاتووە و هیچکات هەڵناوەشێتەوە. هەڵوەشاندنەوەی حەشی شەعبی لە هزری دوژمنی ئەمریکییەوە سەرچاوەی گرتووە.



News ID 54608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha