ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق
-
پێشوازیی ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕێککەوتنی کورد و جۆلانی
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێشوازیی نێوان دەوڵەتی کاتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) پێشوازی و جەختی لە پابەندیی لایەنەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان کرد.
-
کۆبانی و تام باراک بە ئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، ئەوڕۆ لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ڕاسپاردەی تایبەتیی واشنتۆن بۆ کاروباری سووریا، کۆبۆوە.
-
هەسەدە و ئەرتەشی سووریا بە یەکجاری ڕێککەوتن؛ سێ لەشکر و سێ یەکە
فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) وێڕای ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی تەڤڵبوونی ئەو هێزانە لە ئەرتەشی سووریا، وتی: ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهاتنی "3 لەشکەر و 3 یەکە" بە یەکەی تایبەتی بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان، پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
-
دیمەشق: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نەبووە
وەزارەتی پێوەندیەکانی سووریا پاگەندەی بڵاو کراو لەسەر بەدی هاتنی ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی هەسەدەی وەدرۆ خستەوە.
-
کورد و دیمەشق ڕێککەوتن
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بە ئەنجام گەیشت و بەپێی ڕێککەوتنەکان هێزی سەربازی ئاوێتە دەبن و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر دەبنە فەرمانبەری فەرمیی دەوڵەت.
-
پەیامی ئیلهام ئەحمەد بۆ جۆلانی: واز لە کوردی حەلەب بێنە
هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وێڕای ڕەخنە لە گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا، خوازیاری کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان و ڕاپەڕاندنی دروستی ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.
-
بەرپرسێکی ئەمریکا: کورد و دیمەشق ناچارن ڕێککەون
بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بە نامتمانەیی نێوان کوردی سووریا و دیمەشق، جەختی کرد: هەر دوو پێویستە بۆ پێشگری لە بۆشایی ئەمنی و تۆکمەبوونی داعش، ڕێککەون و لە پاڵپشتی واشنتۆن بەهرەمەند بن.
-
ئەمریکا لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە
میدلئیست فۆرەم لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە تایبەت پاش ڕێکنەکەوتنی ئەو هێزانە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا و پێشبینی دەکاتە کە ئەم ناکۆکییە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەسەدە و کۆتایی پاڵپشتیی ئەمریکا لەوان هەیە.
-
داکۆکی کوردی سووریا لەسەر پێکهاتنی سیستەمێکی لامەرکەزی لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە کوردەکانی ئەو ناوچە لە دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، لەسەر پێکهێنانی سیستەمێکی لامەرکەزی، چەند دەنگی و دیمۆکراتیک بۆ داهاتووی سووریا داکۆکی دەکەن.