AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٢ ١٠:٤٥

دانوستان دەکەین، بەڵام ...

دانوستان دەکەین، بەڵام ...

ئێران لە کاتێکدا دەچێتە پای میزی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، کە ئەزموونەکانی پێشوو نیشان دەدەن، دەسکەوتی ئەم دانوستانە لە ئەنجامدا لە بەرژەوەندیی گەلی ئێران نابێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسامەدین حەیدەری: مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕیوایەتێکە لە دووپاتەبوونەوەی خەیانەتە سیاسییەکان لە لایەن واشنتۆنەوە؛ بابەتێک کە تەنیا بە سەردەمی پاش شۆڕشی ئیسلامی نابەسترێتەوە. لە یەکێک لە هەستیارترین ڕووداوەکاندا، ڕێککەوتنی بەرجام بە پاڵپشتی بەشداریی وڵاتانی گەورەی جیهان و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاسانی و بە کشانەوەی دەوڵەتی ترامپ لە 2018 و گەڕانەوەی گەمارۆگەلی ستەمکارانە لە دژی گەلی ئێران پێشێل کرا؛ ئەم ڕووداوە نە تەنیا بۆ جارێکی تر بووە هۆی قووڵ‌تربوونی نامتمانەیی پێکهاتەیی لە زەینی ستراتژیکی ئێراندا هەمبەر بە ئەمریکا، بەڵکوو بە کۆمەڵگای جیهانی سەلماند کە دەوڵەتی ئەمریکا بە دەسەڵاتدارێتی دیموکرات یان کۆماریخوازیەوە، هیچکات پابەندی بەڵێنە چەندلایەنەکانی نابێت.

دەوڵەتی جۆ بایدێن‌ـیش کە پاگەندەی گەڕانەوە بۆ بەرجامی هەبوو، بە کردەوە بە زیادکردنی مەرجی نوێ بۆ ڕێککەوتن و درێژەی گوشارە ئابوورییەکان، نیشانی دا کە سیاسەتەکەی جیاوازییەکی ئەوتووی لەگەڵ هەڵوێستی "گەمارۆتەوەرانە"ی ترامپ نییە. تەنانەت ڕێککەوتنێک کە بڕیاربوو لە بری ئازادی سیخۆرانی ئەمریکایی ببێتە هۆی ئازادکرانی پارە دەستبەسەرداگیراوەکانی ئێران لە کوریای باشوور، دواجار بە هۆی ناپابەندیی ئەمریکا، دەسکەوت و بەرژەوەندییەکی بۆ ئێران نەبوو. ئەمئاکارە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەمریکا هیچکات بەڵێنەکانی خۆی ڕانەپەڕاندووە و ئێرانیش هیچکات لە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە قازانجی نەکردووە. ئەم نمانە چەندپاتەیە لە پێشێل‌كرانی ڕێککەوتنەکان، دڵخۆشی و هیوا بە سەرکەوتنی دانوستانەکانی ئەمجارەش دەباتە ژێر پرسیارەوە.

بەوەشەوە نابێ ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکانی عەمان تەنیا لە سۆنگەوی "سەرکەوتن یان شکست‌هێنان"ـه‌وە هەڵسەنگێنین. ئەم بڕیارە پشتەئەستوورە بە بنەما ستراتژییەکان و ئێران بەمکارە، خۆی وەک لایەنگری سەرەکیی چارەسەری ئاشتەواییانەی ناکۆکییەکان دەناسێنێ و هەڵوێستی ئەخلاقی و یاسایی خۆی لە شەقامی نێودەوڵەتیدا تۆکمە دەکات. هەروەها نیشان دەدا کە تاران بەردەوام بڕوای بە دیپلۆماسیی ڕاستەقینەیە، لە کاتێکدا کە واشنتۆن پابەندی سیاسەتی گوشار و هەڕەشە ماوەتەوە.

هەڵبژاردنی عەمان لە بری ئیمارات لە لایەن ئێرانەوە وەک میوانداری دانوستانەکانیش بەرهەمی لێکدانەوەیەکی وردبینانەیە. ئەم وڵاتە بە پێشینەی ناوبژیگەریی بێ‌لایەنە و پەیوەندییە هاوسەنگەکان لەگەڵ هەر دوو لا، کەشێکی هێمن بۆ گفتوگۆیە ناڕاستەوخۆکان دابین دەکات و ئێران بە هەڵبژاردنی ئەو شوێنە لە ناوبژیگەرە نەریتە ڕۆژئاواییەکان (وەک یەکێتی ئەورووپا) کە سەقامگیریی و ڕاستگۆیی تا سەریان نەبوو، دوور کەوتۆتەوە.

لە ئەنجامدا پێویستە ئێران بە ڕەچاوکردنی هاوکێشەی لۆژیکی لە نێوان "دیپلۆماسی" و "بەرخۆدان"، جەختی لە پاراستنی دەسکەوتە ئەتۆمی و ئەمنییەکانی خۆیان بکات. چونکە تەنیا ئەم هەڵوێستەیە کە دەتوانێ تێچووگەلی گەمارۆکان کەم بکاتەوە و لە پاتەبوونەوەی هەڵەکانی ڕابردوو وەک پشتبەستنی کوێرانە بە بەڵینە ڕۆژئاواییەکان، پێشگری بکات. لەو ڕووەوە دانوستانەکانی عەمان، چ ڕێککەوتنی بەدواوە بێت و چ نەبێت، دەسەلمێنێت کە ئێران بە ئاگایی لە مێژوویەکی تاڵ، هێشتاش پەیجۆری ئاشتییە.

News ID 54574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha