بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە تورکیا وردە وردە دەستیان کردووە بە کشانەوە لە پێگەکانیان لە ناوچەی عەفرین ، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە شەپۆلێکی نوێی تاڵانکردن و دزینی ماڵ و حاڵی هاووڵاتیانی مەدەنی کورد دەکەن. دیاردەیەک کە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی بێ یاسایی و نەبوونی میکانیزمێکی کاریگەر بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیان لەم ناوچەیەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەندامانی گرووپی بەناو "ئەمشات"ی سەر بە لیوای سوڵتان سلێمان ، پێش ئەوەی هەندێک ناوچەی شێخ حەدیدی عەفرین بەجێبهێڵن، دزییەکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە.
وەک سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، ماڵەکانی گوندەکانی وەک قورماتلق بە شێوەیەکی بەرفراوان چۆڵکراون و کەلوپەلیان دزراوە و تەنانەت کەرەستەی بیناسازی وەک دەرگا و پەنجەرە لابراون.
Your Comment