بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم کوڕەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (26ی خاکەلێوە) بە هەوڵی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان، لە تەلاری مامۆستا قانع لە کۆمەڵەی فەرهەنگی هونەریی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارە بەڕێوەچوو، ئەدەبی منداڵانی کوردستان لە لایەن جەبار شافعیزادە، شاعیر، ڕۆماننووس، ڕەخنەگر و پسپۆڕی ئەدەبی منداڵان خرایە بەر تیشکی ڕەخنە و ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو تاوتوێ کرا.
هاوکات هەر لە کوڕەدا، ڕێز لە "ئاکۆ جەلیلیان" بۆ تەمەنێک خزمەت بە وشەی کوردی و بووژاندنەوەی فەرهەنگی لە کرماشان و "جەبار شافعیزادە" بۆ تەمەنێک هاوڕێیەتی و نووسین بۆ منداڵانی کورد، گیرا.
Your Comment