بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئەحمەد ئەلشرع ناسراو به(ئەبو محەممەد جۆلانی) سەرکردەی تەحریر شام ڕایگەیاند، "کورد بەشێکە لەنیشتمانو هاوبەشە لەسووریای داهاتوودا، بەگوێرهى یاسا پێکەوە دەژین".
دواى ئهو پهیامهش، مهسعوود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "لێدوانێکی (ئهحمهد الشرع)م لەبارەی گەلی کورد لەسوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لەنیشتیمانو هاوبەش لەسوریای داهاتوو وەسفکردبوو، ئەم تیڕوانینە بۆ کوردو داهاتوی سوریا جێگەی خۆشحاڵییەو پێشوازیی لێدەکەینو هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵەو نادروستەی لەبەرامبەر گەلی کورد لەسوریا ئەنجامدەدرا".
جهختیكردوهتهوه، "ئەمجۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بونیادنانی سوریایەکی بەهێزو پێویستە کوردو عەرەبو سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا سود لەم دەرفەتە وەربگرن، بۆ ئەوەی پێکەوە لەدامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیرو ئازادو دیموکرات بەشداربن
Your Comment