بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی واع عێراقی، فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق، زیادی کرد: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەموو ئاسانکارییەکی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان دابین کردووە کە ئاسایشی وڵات دەپارێزن.
بە گەلی عێراق ڕادەگەیەنین کە عێراق بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و دەزانین چۆن شەڕی تیرۆریستان بکەین.
Your Comment