AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١١ ١٨:١٥

فەوزا یووسف: شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی جیهانییە

فەوزا یووسف: شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی جیهانییە

فەوزا یووسف ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە، وێڕای ئاماژە بە هەلومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەڕەشەکان لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ئەم شەڕانە لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی جیهانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەزا یووسف ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(PYD) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات، سەبارەت بە هەلومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەڕەشەکان لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ئەم شەڕانە لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی جیهانییە و تەنیا ڕێگەچارەی بەرەنگاربوونەوەی، ئامادەیی خەبات و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی بەرگری لە خۆیە.

یووسف جەختی لەوەش کرد کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ ماوەی دوو سەدەیە بۆتە ناوەندی شەڕە داگیرکارییەکان و ئێستاش ئەوا شەڕ سووریا و ناوچەکانی تر تێوەگلاندووە و لەمناوە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووی لە کوردستانی سووریایە.

وتیشی: ڕەنگە تورکیا لە هەلومەرجی نائاسایی هەنووکە کەڵک‌ئاوەژوویی بکا و پەلاماری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بدات.

News ID 52938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha