تورکیا  دوو ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بوردومان کرد

فه‌رمانده‌یی سوپای تورکیا ئاشکرای کرد که‌ بۆ تێکشکاندنی باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته‌ بوردومانی ناوچه‌کانی مەتین و خواکورک.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئانادۆڵۆ؛ سوپای تورکیا به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ  سێشه‌مه‌ ۱۶ی خه‌رمانان، لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند که‌  شەوی ڕابردوو بۆردومانی ناوچەکانی مه‌تین و خواکورکی هه‌رێمیان کردووه.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ سوپای تورکیا بو بوردومانی بنکه‌ و باره‌گای په‌که‌که‌ ئه‌و هێرشه‌ی کردووه‌ته‌ سه‌ر خاکی هه‌رێم و هه‌رێمی ئاسمانی باکووری عێراقی به‌زاندووه.

ئاماژه‌ش دراوه‌ کە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ١٢ بارەگای پەکەکەیان لەو دوو ناوچەیە بۆردومانکردووە.

هیچ زانیاریەکی دیکەی دەربارەی بۆردومانەکان که‌ نیو کاتژمیری خایاندوه‌ و ڕێژه‌ی خه‌ساره‌کان یان ئه‌وه‌ی که‌ چه‌کداری په‌که‌که‌ کوژراوه‌ یان نه‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.

News Code 5288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =