AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٤ ١٤:٠٢

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:

بەقایی: کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل گومانی تێدا نییە

بەقایی: کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل گومانی تێدا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کاردانەوەی ئێمە بە هێرشەکەی ئیسرائیل یەکلایی دەبیت. هەموو ئیمکانات بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکەی ئیسرائیل دەخەینە گەڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لە هەفتەی ڕابردوودا دەزگای دیپلۆماسی چالاکی هەبوو. وەزیری دەرەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستان و ئەندونزییا و قەتەر گفتوگۆی تەلەفۆنی هەبوو و لەسەر پرسەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

هەموو ئیمکاناتی مادی و مەعنەوی بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکەی ئیسرائیل دەخەینە گەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە لێدوانەکان لەسەر میکانزیمی ماشە وتی: ئێمە هەموو سیناریۆکانمان لێک داوەتەوە و سەبارەت بە کاردانەوەی خۆمان بڕیارمان داوە و هیچ بیانوویەک بۆ پشت بەستن بە ڕێکارەکانی بڕیارنامەی ڕێكخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوونی نییە.

بەقایی سەبارەت بە وەڵامی ئێران بە ئیسرائیل وتی: پاڵپشتی لە سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی ئیران بنەمایەکە بۆ ئێمە و ئەوەمان لە کردەوەدا سەلماندووە.

هەروەها ڕایگەیاند: شێوەی وەڵامی ئێمە بە هێرشەکانی ئیسرائیل دیاری کراوە و لە هەمان کاتدا ئاساییە کە ئێمە لە هەموو ئیمکاناتی مادی و مەعنەوت بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل کەڵکوەردەگرین.

هەروەها وتی کە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە دژی سەقامگیری ئەو ناوچەیەیە.

بەقایی سەبارەت بە گۆڕینی دکتۆرینی ئەتۆمی وتی: هەڵوێستی فەرمی ئێمە بۆ رەت کردنەوەی چەکی کشتنی بەکۆمەڵ و لە پیوەندی لەگەڵ چییەتی بەرنامەی ئاشتی خوازانەی ئێران بەتواوەتی روونە. لە لێدوانەکانی ڕێبەر جەخت کرا ئێمە بەر چیەک کە بۆ بەرگری لە ئێران پێویست بێت، خۆمان تەیار دەکەن.

گرۆسی سەفەری ئێران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: گرۆسی سەفەری ئیران دەکات و بابەتی دانوستانەکانیش روونە. خەریکی گفتوگۆ بۆ چارەسەر کردنی ناڕوونییەکانین.

بەڵێنەکانی بەرپرسانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان بەرز دەنرخێنین

ناوبراو سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنیەتی نێوان ئێران و عێراق و کێشەکان لە ئەو بارەوە درێژەی دا: ئێمە بەڵێنی بەرپرسانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکان بەرز دەنرخێنین. ئاساییە کە لە قۆناغی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان هەر جۆرە کێشەیەک ببینین بۆ هەوڵی بۆ بدەین. و خەریکی چارەسەری کێشەکانین لە ڕێگای گفتوگۆوە.

News ID 52551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha