AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٣ ١٩:٥٥

پیرەدارێکی 16 سەدەیی لە تیکاب دۆزرایەوە

پیرەدارێکی 16 سەدەیی لە تیکاب دۆزرایەوە

سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانی تیکاب لە دۆزرانەوەی پیرەدارێکی سەوڵی یەک هەزار و 600 ساڵی لە خەزێنگەی دارستانی زینهاری ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد نەسیری وتیشی: لەو خەزێنگە دارستانییەدا کە نزیکەی 30 دۆنم ڕووبەرە، هەموو جۆرە دارێکی جەنگەڵی ڕوواوە و یەک لەوان پیرەدارێکی سەوڵە کە بە گوێرەی کارناسانی تەمەنی یەک هەزار و 600 ساڵ بەراورد کراوە.

ناوبراو لەبارەی ڕوواڵەتی دارەکە زیادی کرد: ئەو پیرەدارە خاوەن سێ کۆپەڕەیە کە ئەستووراییان زیاتر لە 1.5 مەتر و بەرزایی چڵەکانی نزیکەی 5 مەتر و پانایی سەرچڵەکانی زیاتر لە 30 مەترە.

نەسیری بە ئاماژە بەوەی کە ئەم خەزێنگەیە بە هۆی بایەخی تایبەتی شەووڕۆژی دەپارێزرێت، جەختی لەوەش کرد کە خەڵکی ناوچەکەش ڕێزێکی تایبەتی لەوە پیرەدارە دەگرن.

News ID 52542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha