AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٦ ٢١:١٠

وتەبێژی فەراجا هەواڵی دا؛

کوژرانی ٣ تیرۆریستی ڕووداوی باشووری ئێران

کوژرانی ٣ تیرۆریستی ڕووداوی باشووری ئێران

وتەبێژی فەرماندەیی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوژرانی لانی‌کەم ٣ کەس لە تیرۆریستانی ڕوواوەکەی تەفتان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید مونتەزولمەهەدی وتەبێژی فەراجا لە کوژرانی لانی‌کەم ٣ کەس لە تیرۆریستانی ڕوواوەکەی تەفتان هەواڵی دا.

سەردار مونتەزولمەهەدی ڕوونی کردەوە: پاش هەڵمەتی جەنایەتکارانەی ڕۆژی ڕابردوو کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێرسۆنێلی پۆلیسی شاری تەفتان، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە ئۆپەراسیۆنێک بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، پاش ناسینی شوێنی خۆهەشاردانی تیرۆریستان، بە هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەکەیان لانی‌کەم ٣ کەس لە تیرۆریستان کوژران و یەک کەسیشیان بریندار بوو و لە لایەن هێزی پۆلیسەوە قۆڵبەست کرا و بۆ لێپێچینەوە لە ژێر چاوەدێریی تایبەتییە.

News ID 52452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha