به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌حمه‌د تورك که هاوکات هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی مێردینیشه له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی ئۆجه‌لان رایگه‌یاند وه‌ستانی شه‌ڕ و پێكدادان په‌یوه‌سته به زانینی هه‌واڵێك له ته‌ندروستی ئۆجه‌لان.
ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند ئۆجه‌لان مرۆڤێكی ئاسایی نییه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت داوای وه‌ستانی شه‌ڕ ده‌كات، پێویسته هه‌واڵێك له ره‌وشی ئۆجه‌لان بدات.
له سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه کوردستان ۲۴ نوسی: ئه‌حمه‌د تورک نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌م پرسه و شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ربڕی و وتی بۆ راگرتنی ئه‌و شه‌ڕه هه‌وڵمان دایه و به‌ڵام نازانین ئۆجه‌لان زیندووه یان نا. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به راستی داوای راگرتنی شه‌ڕ ده‌كات، پێویسته هه‌واڵێك له ئۆجه‌لان هه‌بێت و پاشان رێگه بۆ گێڕانی رۆڵی سیاسه‌تی سڤیل ده‌كرێته‌وه.
هاوسه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی مێردین سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له تورکیا رایگه‌یاند پرسی كورد ته‌نیا به رێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئیستا هه‌یه پرسی ته‌ندروستی ئۆجه‌لانه كه نازانین زیندووه و ره‌وشی ته‌ندروستی چۆنه و سه‌باره‌ت به‌م پرسه نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌یه.
پێشی وایه چاوپێكه‌وتنێكی پێنج خوله‌كی ده‌توانێ ره‌وشه‌كه ئاسایی بكاته‌وه، كه خه‌ڵك نیگه‌رانی ره‌وشی ئۆجه‌لانه.
Your Comment