AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٦ ١٨:١٩

نوێنەری نوجەبا لە ئێران بۆ مێهر:

ئێران دەستی باڵای بەرانبەر ئیسڕائیل هەیە

ئێران دەستی باڵای بەرانبەر ئیسڕائیل هەیە

نوێنەری ئەمینداری گشتیی نوجەبای عێراق لە ئێران وێرای ناهومێدانە وەسف‌کردنی شەڕاشۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران، وتی: دەرکەوت کە ئێران لە بەرامبەر ئیسرائیلدا دەستی باڵای هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتیی نوجەبای عێراق لە ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە شەڕاشۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئێران بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئەمریکا، وێرای ئیدانەکردن و ناهومێدانە وەسف‌کردنی ئەو شەڕاشۆییانە، وتی: ڕژیمی زایۆنی چکۆلەتر لەوەیە بیەوێ زیانێک بە هەیمەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیێنێت و هاوکات خۆشحاڵم بەوەی کە ئەم هێرشە ناکام و ناهومێدانەیە، لاوازیی ڕژیمی زایۆنی سەلماند و سەرەڕای هەموو پاڵپشتییە هەمەلایەنەکانی نێودەوڵەتی، ئەو هێرشە بەرەوڕووی شکست بۆوە.

وتیشی: وەڵامی ڕژیمی داگیرکاری زایۆنی تێکشکاوە، گەمژانە و سەرەڕۆیانە بوو و نیشانی دا کە ڕژیمی زایۆنی لە ماڵی جاڵجۆڵەکەش لاوازترە. ئەم ڕژیمە هەمبەر بە نیزامێکی سەقامگیر و پاوەجێدا وەستاوە و ئەو وەڵامە شەرمهێنەرانەی ڕژیمی زایۆنی، دانداپێداهێنانێکی ڕوون و ئاشکرای بە سەروەری و دەسەڵاتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

نوێنەری ئەمینداری گشتیی نوجەبای عێراق سەبارەت بە پاشهاتەکانی ئەو هێرشە بۆ هەندێک لایەنی ناوچەیی لە هاوکاری‌کردنی ناڕەوای ئیسرائیل، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران هوشداری دابووە دەوڵەتانی سازشگەر، ترسەنۆک، خائین و زەبوون سەبارەت بە هەر جۆرە هاوکاریکردنی دەستدرێژکاران، بێ‌گومان ئەو وڵاتانە بۆ هاوکاریکردنی ڕژیمی زایۆنی، ئەمانیان نابێ لە سزادانەوەیان لە لایەن ئێرانەوە.

سەید عەباس مووسەوی ڕاشیگەیاند: لام وایە ئەو وڵاتانەش پاش هێرش تێکشکاوەکەی ڕژیمی زایۆنی بە لێکدانەوەکانیاندا دەچنەوە و لەوە بەدوا تێدەگەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران چ هێزێکی بەرز و بەرزتر لە ڕژیمی زایۆنی هەیە.

News ID 52449

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha