AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ١٧:٤٤

بەپێی پاگەندەی سەرچاوەیەکی ئەمریکی؛

تورکیا و پەکەکە پڕۆسەی ئاشتیان دەخەنەوە گەڕ

تورکیا و پەکەکە پڕۆسەی ئاشتیان دەخەنەوە گەڕ

بە پێی پاگەندەی گۆڤاری "المانیتور" دەوڵەتی تورکیا بۆ دەست‌پێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە دانوستان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەلەکترۆنیی "المانیتور" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا مۆڵەتی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی‌کراوەی پەکەکە داوە تا لەگەڵ کۆنسەی سەرۆکایەتی ئەو پارتە لە قەندیل بۆ دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی گفتوگۆ بکات و ئۆجەلان‌یش لەوبارەوە داوای لە کۆنسەی سەرۆکایەتی کردووە بۆ چەک‌داماڵین لە پەکەکە.

بە گوێرەی ئەو گۆڤارە، پاش تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە دوایین هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٥، ئێستاکە دەوڵەتی تورکیا لە تەشەنەی ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کاریگەریی لە سەر وڵاتەکەی نیگەرانە و هەوڵی کۆتایی‌هێنان بە شەڕ و ناکۆکیی لەگەڵ پەکەکە دەدات.

ئەگەرچی ئەو گۆڤارە تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی مەهەپە لەگەڵ پەرلەمانتاری دەم‌پارتی وەک نیشانەیەک بۆ ئاشتەوایی لێک دەداتەوە، بەڵام هەندێک لە ڕێبەرانی کورد و لەوان ئەحمەد تورک بە گومانەوە دەڕوانێتە ئەو پرسە و ئەم کارە بە تاکتیکێک دەزانێ بۆ چارەسەریی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستاکەی تورکیا و دەڵێ: ئەوان ئەگەر بەدوای چارەسەریی کێشەکەوەن، دەبێ لە پرسی ماف و شوناسی کوردکانەوە دەستیان پێ کردبا.

News ID 52204

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha