AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٨ ٢٠:٣٤

لە نابلێس؛

فەرماندەی کەتیبەکانی ئەقسا تیرۆر کرا

فەرماندەی کەتیبەکانی ئەقسا تیرۆر کرا

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە کردنە ئامانجی ئۆتۆمبیلی هەڵگری فەرماندە کەتیبەکانی ئەقسا و ٣ خەباتگێڕی تری فەلەستینی لە نابلێس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەهاب نیووز، تیمێک لە هێزە تایبەتییەکانی ڕژیمی زایۆنی ئۆتۆمبیلێکیان لە بازاڕی ڕۆژهەڵاتی نابلێس لە کەرتی ڕۆژئاوایی کردە ئامانج کە هەڵگری عێسام سەلاج فەرماندەی کەتیبەکانی ئەقسا و ٣ خەباتگێری فەلەستینی بوو.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە هەموو دانیشتووانی ئۆتۆمبیلەکە بەو هێرشە دڕندانەی زایۆنییەکان شەهید بوون.

هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕەوانەکردنی هێزی یارمەتیی ئەرتەشی زایۆنی بۆ شوێنی تیرۆرەکە هەواڵیان دا.

News ID 52168

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha