بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانی ئەوڕۆدا دوو هونەرمەندی بواری مۆسیقای کوردییان بە ناوەکانی حەلیم عومەری و ئازاد بەدران قزڵکار، لە شاری ئامەدە قۆڵبەست کرد.
ناوەندی کەلتووریی مێزۆپۆتامیا وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "حکومەت بە قۆڵبەست و بایکۆت ناتوانێ چرای مۆسیقا و هونەری کوردان بکوژێنێتەوە، بگرە ئێمە بە بەرخۆدانمان، فەرهەنگ و هونەری کوردی بەهێزتر و دەوڵەمەندتر دەکەین".
بەپێی ڕاگەیاندنی مێزۆپۆتۆمیا حەلیم عومەری لە ماڵی خۆی و ئازاد بەدرانـیش لە فرۆکەخانەدا قۆڵبەست کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستگیری ئەو دووە بڵاو نەبۆتەوە.
Your Comment