AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٨ ١٤:٤٢

کاردانەوەی مەسعوود بارزانی بە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان

کاردانەوەی مەسعوود بارزانی بە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان

بارەگای بارزانی رایگەیاند، شاندەکەی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانیان لە بارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە پێ راگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارەگای بارزانی رایگەیاند، مەسعود بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی پەکەکە و تورکیا دەربڕیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی شوباتی 2025، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی بە سەرۆكایەتیی هەریەک لە پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئوندەر کۆبووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ مەسعوود بارزانی خستووەتە روو.
باسی لەوەش کردووە، مەسعوود بارزانی جەختی لە بایەخی پڕۆسەی ئاشتی وەك تاكە رێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەر كردەوە و ئامادەیی تەواوی خۆشی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە شاندەکە راگەیاندووە.

News ID 54008

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha