AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٨ ٠٥:٥٣

تیرۆری فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵا لە لوبنان

تیرۆری فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵا لە لوبنان

زایۆنیستیەکان بانگەشەی تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی حیزبوڵڵایان بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرش بۆ سەر باشووری لوبنان، ئیسرائیل بانگەشەی تیرۆرکردنی عەباس ئەحمەد حەمود، فەرماندەی هێزی ئاسمانی حیزبوڵڵای کرد.

ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ڕێژیمیش ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و بێ ئەوەی ناوی ئەو کەسە بهێنێت.

کاتز وتی: "یەکێک لە فەرماندەکانی یەکەی هێزی ئاسمانی حزبوڵڵا کراوەتە ئامانج".

کەناڵی ئەلمەیادین چەند خولەکێک پێش ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی جەرجوا دوو کەس شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

News ID 54003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha