AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٧ ١٩:١٧

بازرگانی 60 ملیارد دۆلاریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

بازرگانی 60 ملیارد دۆلاریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

لە 10 مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا 59.7 ملیارد دۆلار لە نێوان ئێران و 15 وڵاتی دراوسێی ئاڵوگۆڕ کراوە کە ئەم ئاستە نیشاندەری گەشەی لەسەدا 19.2 بە نیسبەتی ماوەی هاوشیوە لە ساڵی ڕابردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەشەی تیجارەتخانەی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی ئێران، سەبارەت بە بازرگانی نانەوتیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمسالێ هەتاوییەوە تا کۆتایی مانگی بەفرانبار، 93 ملیۆن و 566 هەزار و 462 تۆن کاڵای نانەوتی بە بایەخی 59 ملیارد و 656 ملیۆن و 707 هەزار و 995 دۆلار لە نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێیدا ئالوگۆڕ کراوە کە ئەو ڕێژەیە لەسەدا 59.2ی کێش و لەسەدا 5.57ی کۆی بازرگانی دەرەوەیی 10 مانگی ڕابردووی ئێرانی بەخۆی تەرخان داوە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ئاماژە بەوەی کە هەناردەی نانەوتیی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ لەسەدا 59.2ی کێش و لەسەدا 62.4ی بایەخی کۆی هەناردەیی 10 مانگی رابردووی لەخۆ گرتووە، وتیشی: 75 ملیۆن و 378 هەزار و 256 تۆن کاڵا بە بایەخی 29 ملیارد و 780 ملیۆن و 842 هەزار و 383 دۆلار لە ئێرانەوە هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێ کراوە کە بە واتای بەرزبوونەوەی لەسەدا 24ی کێش و لەسەدا 28ی بایەخ بە نیسبەتی ساڵی ڕابردووە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بەو وڵاتانەی کە زۆرترین مامەڵەیان لەگەڵ ئێران لەو ماوەیەدا ئەنجام داوە، ڕوونی کردەوە: عێراق بە کڕیاریی 10 ملیارد و 175 ملیۆن و 31 هەزار دۆلار(بە گەشەی لەسەدا 31یی)، ئیمارات بە کڕیاریی 5 ملیارد و 961 ملیۆن و 186 هەزار دۆلار(بە گەشەی لەسەدا 12یی)، تورکیا بە کڕیاریی 5 ملیارد و 535 ملیۆن و 22 هەزار دۆلار(بە گەشەی لەسەدا 43یی)، ئەفغانستان بە کڕیاریی 1 ملیارد و 972 ملیۆن و 304 هەزار دۆلار(بە گەشەی لەسەدا 31یی) و پاکستان بە کڕیاریی 1 ملیارد و 944 ملیۆن و 769 هەزار دۆلار(بە گەشەی لەسەدا 16یی)، 5 وڵاتی یەکەمی ئامانجی کاڵا هەناردەییەکانی ئێران لە 10 مانگی ڕابردوودا بوون.

لەتیفی هەروەها لەبارەی وڵاتانی هەناردەکار بە ئێران، ڕایگەیاند: زیاتر لە 18 ملیۆن و 188 هەزار تۆن کاڵا لەو ماوەیە بە بایەخی 29 ملیارد و 875 ملیۆن و 865 هەزار دۆلار لە وڵاتنی دراوسێیەوە هاوردەی ئێران کراوە کە سەرەڕای دابەزینی لەسەدا 8 لەباری کێشەوە و لەسەدا 11.5 لەباری بەها و بایەخەوە، دەکڕی بڵێین کە ئەو ئاستە لە هەناردە لەسەدا 59ی کێش و لەسەدا 53.3ی بایەخی کۆی هەناردەی ئێران لەو ماوەیەدا بووە.

ڕاشیگەیاند: ئێمارات بە هەناردەی 16.9 ملیارد دۆلاری(بە دابەزینی لەسەدا یەکی)، تورکیا بە هەناردەی 9.9 ملیارد دۆلاری (بە گەشەی لەسەدا 63یی)، ڕووسیا بە هەناردەی 1.2 ملیاردی (بە دابەزینی لەسەدا 22یی)، عەمان بە هەناردەی 672 ملیۆن دۆلاری(بە دابەزینی لەسەدا 14یی) و پاکستان بە فرۆشی 571 ملیۆن دۆلاری(بە گەشەی لەسەدا 8ی) پێنج وڵاتی هاوبەشی یەکەم لە فرۆشیاریی کاڵا بە ئێران لە ڕیزی وڵاتانی دراوسێن.

News ID 54000

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha