AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٨ ١٨:٠٥

داڕمانی کانگای بەردە خەڵۆز لە کرماشان برینداری لێکەوتەوە

داڕمانی کانگای بەردە خەڵۆز لە کرماشان برینداری لێکەوتەوە

بەرپرسی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی پێش نەخۆشخانە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، داڕمانی کانگایەکی بەردە خەڵۆزی لە گیلانغەرەبی کرماشان ڕاگەیاند.

مەسعوود قەلعە سفیدی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە داڕمانی کانێکی بەردە خەڵۆز لە گیلانغەربیان پێگەیشت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ڕووداوە لە کانگایەکدا ڕوویداوە کە دەکەوێتە گوندی ڕوویبان، لە بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای گیلان غەرب".

بەرپرسی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی پێش نەخۆشخانە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان ڕایگەیاند: بریندارانی ئەم ڕووداوە ئازاد کراون و و ئامبولانسی فریاکەوتن لەگەڵ تیمەکانی هەڵسەنگاندن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا ئێستا شەش کەس برینداربوون.

News ID 54012

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha