AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٨ ١٤:٣١

نێوبژیوانی تازەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا کێیە؟

نێوبژیوانی تازەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا کێیە؟

سی ئێن ئێن پاگەندەی کرد کە سعوودیە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی ئێن ئێن پاگەندەی کردووە کە سعوودیە هیوادارە پێوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی پردێکی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و کۆشکی سپی کەڵکی لێوەربگیردرێت.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، "ڕوون نییە کە ئایا سعودیە پێشنیارێکی فەرمی بۆ نێوەندگیری کردووە یان نا، بەڵام ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ ئامادەیی ڕیاز بۆ سوود وەرگرتن لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕکابەرەکەی پێشووی و دەستەبەرکردنی کورسییەک لەسەر مێزی دانوستان بۆ ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا.

News ID 54007

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha