بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەمە، 28ی ڕێبەندان لە شاری سنە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی "کاریگەرییە نەرێنییەکانی چالاکی گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازەکان، لەسەر گەشە و پێشکەوتنی پارێزگا سنوورییەکانی ڕۆژئاوای ئێران" بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، فیلمی بەڵگەمەندی پەژارە لە بەرهەمهێنان و نووسین و دەرهێنانی "یەزدان پەروەندە" پەردەی لەسەر لادرا.
ئەم فیلمە لە سەر دەرد و ئازار و خەسارەکانی سەر ئەو بنەماڵانەیە کە منداڵەکانیان فریوی گرووپە چەکدارە جیایی خوازەکانیان خواردووە و کوژراون یان دابڕێندراون لە ماڵ و وڵات و بنەماڵەی خۆیان.
نمایشکردن و پێداچوونەوە بە فیلمی دیکۆمێنتاریی "قەڵای کانۆ" بە ئامادەبوونی مامۆستایانی یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی، بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە قوربانیانی دەست تاقمە تیرۆریستییەکان، هەروەها لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم دیدارە بوو.
Your Comment