ئاژانسی هەواڵی مێهر، وردە سەعد هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ یەحیا حرب کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام داوە کە کورتەیەکی لە خوارەوە دێت.
یەحیا حرب سەبارەت بە پابەند بوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی و دوولایەنەکان لەوانە گرێبەستی پاریس و ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێوان وتی: "دوژمنی گرێبەستەکان" ناوێکە کە دەتوانرێت بۆ دۆناڵد ترامپ هەڵبژێردرێت.
دۆناڵد ترامپ لە ڕێكکەوتنی کەشوهەوایی پاریسەوە بگرە تاکوو ئەندامێتی لە یۆنێسکۆ و ڕێكکەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێكکەوتنی ڕاسپاردە پۆستییەکان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاژانسی ئانروا و ئاژانسی نێودەوڵەتی گەشە هاتووەتە دەرەوە و هەر ئەو هەوڵانەش سیستەمی جیهانی لەناو بردووە و پێگەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی بردووەتە ژێر پرسیارەوە و بووەتە هۆی تووڕەیی دۆست و دوژمنانی ئەمریکا لەبەر بێ ڕێزی پێیان.
ئەوە هەمان شتە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەموو جیهان بە ڕوانینی سەرسووڕمان و نیگەرانییەوە بڕواننە سیاسەتە ئاژاوەگێڕانە و ڕەگەزپەرستانەکانی ئەمریکا.
ناوبراو هەروەها لەسەر هۆکار و پاساوەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێكکەوتنەکان لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و مووشەکە مامناوەندبڕەکان و کاریگەری لەسەر متمانەی کۆمەڵگای جیهانی وتی: ترامپ چەند هۆکار دەهێنێتەوە بۆ ئەنجامی ئەو کارانە لەوانە: لە بواری ئابوورییەوە ئەو دامەزرراوەگەلە تێچووی زۆری بۆ ئەمریکا هەبوو و لایەنەکانی دیکە بەهرەمەند دەبوون لێیان. لە باری سیاسییەوە هۆکاری تۆمەت لە ئەو دامەزراوەگەلە بوو کە گوایە دژی جوولەکە یان ئیسرئایل چالاکی دەکەن وەکوو ئانراو و یۆنێسکۆ. دانە پاڵی تۆمەتی گەندەڵی یان کاریگەری کەمی ئەو دامەزراوەگەلە وەکوو ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی کە ئەمریکا هەڕەشە چوونە دەرەوەی لێی کردووە.
ئەو کارناسە نێودەوڵەتییە لەسەر کشانەوەی بەردەوامی ئەمریکا لە گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان و کاریگەری لەسەر گۆشەگیری ئەو وڵاتە لە ئاستی جیهانی و کاریگەری لە دانوستانەکان دەڵێت: تایبەتمەندی سەرەکی سیاسەتی ئەمریکا هەژمونی تاک لایەنە بە سەر جیهان و ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە خزمەتی بەرژەوەندی خۆیەتی. بێ گومان جیهان بە بێ ئەمریکا زۆر چاکتر دەبێت و ئەو ئیمپریالیزمە زایۆنییە هۆکاری پشت پەردەی سەدا 90ی کێشەکانی جیهان و شەڕەکانی جیهان و قەیرانەکانە و خاڵێک کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ترامپ لە سەربزێوی زیاتر دەست هەڵبگرێت توانی لایەنەکانی دیکە بۆ وەستانەوە هەمبەر ئەوان و دروست کردنی کێشە لە بەردەم جەنایەتەکانیانە. بەڵام بێدەنگی هەمبەر ئەو سۆنامییە مەترسیدارە دەبێتە هۆی زیاد بوونەوەی توان و خۆ گەورەتر بینینی ئەمریکا و ترامپ.
یەحیا حرب سەبارەت بە ئەوەی کە ئەمریکا تا ئێستا لە چەند گرێبەستی نێودەوڵەتی چووەتە دەرەوە و چ متمانەیەک دەبێت بۆ دانوستان لە داهاتوودا، بەتایبەتی لەسەر هەندێک پرسی گرینگ و هەستیار وەکوو چەک داماڵینی ئەتۆمی یان گۆڕانکاری کەشوهەوایی و مانەوە تێیاندا ، وتی: من پێم وایە هیچ دەستەبەرکارییەکی قایم بۆ پابەند بوونی واشنیۆن بە ڕێكکەوتنە دوولایەنە و نێودەوڵەتیەکان نییە چونکوو ئەوە تەنیا پرسێک هاوپەیوەند بە ترامپ و گرووپی ڕاستی توندڕەوی سەر بە ئەوەوە نییە بەڵکوو بووەتە سیاسەتێکی گشتی بۆ ئەمریکا. هەر وەک ئەوەی کە دەوڵەتی بایدن نەیتوانی بگەڕێتەوە سەر ڕێكکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.
بە پێی ئەو ئاستە گومانە لە بەڵگەی ئەمریکا بەتایبەتی دەوڵەتی ترامپ، ڕێبەری ئێران لە قسەکانی ئەم دواییەی خۆیدا جەختی کرد کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نە ژیرانە و نە شەرافەمەندانە و نە زیرەکانەیە و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هەرگیز کێشەکان لە ئێران چارەسەر ناکات.
کارناسی پرسەکانی نێودەوڵەتی بۆ مێهر:
ئەمریکا هەرگیز پابەند نابێ بە ڕێککەوتنەکانیەوە

کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان بە ئاماژە بە جێگا بڕوا نەبوونی ئەمریکا تەنانەت بۆ هاوپەیمانەکانی ، وتی: مانەوەی واشنتۆن لە ڕێكکەوتننامە نێودەوڵەتی و دوولایەنەکان دەستەبەر ناکرێت.
News ID 53995
Your Comment