بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش هێرشی داعش بۆ سەر سووریا و سەرهەڵدانی بشێوی لەو وڵاتە لە ساڵی 2011، ئەمریکا بە ناوی هاوپەیمانی دژە داعش خۆی خزاندە ناو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و چەندین بنکەی لەوێ دروست کرد و ئێستاش کە مەترسی داعش کەم بۆتەوە و هێزە کوردەکانی ئەو ناوچەیە خۆیان دەتوانن، بەرەنگاریان ببنەوە، ئیدی ئەمریکا ناچێتە دەرەوە.
دوای ڕووخانی حکوومەتی سووریاش، و خۆ سەپاندنی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بەسەر وڵاتی سووریا، ئیسڕائیلیش دەرفەتەکەی قۆستەوە و باشووری سووریای بە مەودای 600 کیلۆمەتر داگیر کرد و تانکەکانی بردووتە ناو ناوچەی بەرزاییەکانی گوڵان و ئەو دەڤەرەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
هاوکات تورکیاش کە چواردە ساڵە کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج و بە بیانووی بوونی پەکەکە، کورد لە سووریا بوردومان دەکات، ئێستا زۆری هێناوە و نیوەی منبەجی داگیر کردووە. و لە شەڕێکی خەستدایە لەگەڵ هەسەدە بۆ داگیرکردنی بەنداوی تەشرین.
تورکیا کە بە پیلانڕێژی و هاوکاری ئیسڕائیل و ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، بەشار ئەسەدی ڕووخاند ئێستا هەوڵ دەدات بەشێک لە خاکی سووریا داگیر بکات تاکوو؟خەونی نەخشەی ئیمپڕاتووری عوسمانی دووبارە بێنێتەوە دی.
تورکیا چاوی لە دروستکردنی دوو بنکەی سەربازی لە سووریا و جێگیر کردنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 لە داهاتوویەکی نزیکە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تورکیا و سووریا ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگری واژۆ دەکەن، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەنقەرە هاوکاری دیمەشق دەکات لە ئەگەری هەڕەشەی لەناکاودا.
هەروەها هێزەکانی تورکیا مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی سووریا دەکەن و بڕیارە 50 فڕۆکەی جۆری ئێف 16 لەو وڵاتە جێگیر بکرێن.
تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا داوای وەرگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕاداری شەڕی ئەلیکترۆنییان لە تورکیا کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی ئیسرائیلیش خەریکی دروستکردنی بنکەیەک لە ناوچەی پارێزراوی سووریایە. پێشتر داگیرکەرانی ئەمریکی چەندین بنکەیان لەسەر خاکی سووریا دامەزراندبوو.
Your Comment