بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە پرسە گرینگەکان دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، داهاتووی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکە کە کوردەکان ڕێبەرایەتی دەکەن. بە پێی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە تورکیا، ئەو هێزانە چ ڕۆڵێکیان دەتوانێت ببێت؟ ئایا ئەوان دەتوانن وەکوو هاوتا کوردەکانی خۆیان لە عێراق ڕێگای سەربەخۆیی بپێون و ناوچەیەکی فیدراڵی پێک بهێنن؟
سەرەڕای هەوڵەان بۆ بەدەستهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی کوردەکان لە سووریا، جیاوازی بنەڕەتی مێژوویی، ژێئۆپۆلیتیکی و پێکهاتەیی دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەدەستهێنانی ئەنجامی هاوشێوەی کوردەکان لە عێراق بۆ ئەوان دوور لە چاوەڕوانی بێت. چوار هۆکاری سەرەکی لە ئەو بارەوە هەیە:
1.نەبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی
سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نە دەرەنجامی هێرشی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991 و کاتێک کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوچەی دژە فڕینی لە باکووری عێڕاق ڕاگەیاند و هەر پێش لە ڕووخانی سەدام حسێن ئەو ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆ، ئابووری تاڕادەیەک سەربەخۆی هەبوو بەڵام کوردستانی سووریا ئەو ڕەواییە نێودەوڵەتییەی نییە و ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی نەکراوە.
2. دزەی سنوورداری سیاسی و سەربازی
کوردی عێراق ڕۆڵی گرینگی لە پێکهێنانی عێڕاقی دوای سەدام حسێن و نووسینی دەستووری ئەو وڵاتە هەبوو بەڵام کوردی سووریا زۆربەی کات لە پرسە سیاسییەکان سەبارەت بە داهاتووی سووریا وەلانران و کاتێکیش هەر لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەحمەد شەرع خۆی وەکوو سەرۆک کۆماری کاتی سووریا ناساند هەموو گرووپە چەکدارەکان بەشدار کران بەڵام کورد بانگهێشت نەکرا. بەم پێیە ئەگەری پێکهاتنی خۆبەڕێوەبەرایەتی کوردی سووریا لە دەستووری ئەو وڵاتە زۆر کزە.
3. دژایەتی توندی ناوچەیی
لە کاتی پێکهاتنی هەرێمی کوردستان لە عێراق وڵاتانی ناوچەکە وەکوو تورکیا هەرچەندە دژ بوون بەڵام دزەی سیاسی و سەربازی کەمیان هەبوو بۆ ڕێگری لە ئەو پێکهێنانە بەڵام لە ئێستادا تورکیا هەم دژی پێکهاتنی ناوچەی سەربەخۆی کوردی لە سووریان و هەم دزەی سیاسی و سەربازیشی لە ئەو وڵاتە هەیە بۆیە ئەو دژایەتییە چالاکانەی تورکیا پێکهاتنی ناوچەی سەربەخۆی کوردی سەغڵەت دەکاتەوە.
4. حوکمڕانی ناوەندی و تاکە ناوەندی لە سووریا دوای ئەسەد
عێراق لە دوای ساڵی 2003 فیدراڵیسم و دابەش کردنی دەسەڵاتی بە پاڵپشتی ئەمریکا قبووڵ کرد بەڵام لە سووریا دابەش کردنی دەسەڵات لە یەکمایەتیدا نییە و دژی ئەوەن. لە عێڕاق زلهێزە نێودەوڵەتییەکان شوێنگرری فیراڵیان بۆ کورد بە فەرمی ناسی بەڵام لە سووریا ئەو شتە زۆر کزە.
پوختەی باسەکە
لە حاڵێکدا کە کوردی عێراق لە پاڵپشتی خێرای نێودەوڵەتی و هێزی سیاسی بەهرەمەند بوو و هەر ئەوەش بووە هۆی بە فەرمی ناسینی هەرێمی کوردستان، دۆخی کوردی سووریا زۆر ئەستەمترە لە ئێستادا.
بەڵام ئەوە بە واتای ڕەت کردنەوەی تەواوی خۆبەڕێوەبەرایەتی بۆ کوردی سووریا بەڵام دەستخستنی یاسایی بەتایبەتی لە ڕێگای دەستەبەرکاری دەستووری هاوشێوەی عێڕاق لە ئێستادا کارێکی زۆر دوور لە چاوەڕوانی دەنوێنێت.
Your Comment