AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٦ ١٦:٣٣

بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی نیوەی شەعبان لە ئێران

بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی نیوەی شەعبان لە ئێران

لە سەرانسەری ئێران ئەمڕۆ جەژنی نیوەی شەعبان بەڕێوەچوو و گەورەترین جەژن لە شاری قوم بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆگرانی حەزرەتی مەهدی (د.خ) لە بەیانی ئەمڕۆوە، هاوکات لەگەڵ نیوەی شەعبان کە بە بڕوای شیعەکان، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی مەهدی یه، لە بە بەڕێوەبردنی جەژن خۆشەویستی و پەرۆشی خۆیان نیشان دەدەن.

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لە دایکبوونی ئیمام مەهدی (د.خ)، شەقامی مەهدی لە شاری قوم پڕ بووە لە خۆشەویستان و ئەوانەی چاوەڕێی هاتنی حەزرەتی ئیمامی زەمان دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاروانی ڕێپێوان و پیاسەی بنەماڵەکانی خەڵکی قوم لە ڕۆژی ناوەڕاستی شەعبان لە بلواری پێغەمبەری گەورەوە بەرەو مزگەوتی جەمکاران دەستی پێکرد.

لەم ڕێگایەدا خێوەتی خزمەت کردن بە زیارەتکارانی مزگەوتی جەمکەرانی قوم دانرڵبوو و خەڵک نەزر و مەولوودییەکانیان دەبەنە ئەوێ و دەیبەخشنەوە.

هەروەها لە شاری تاران و ناوچەکانی دەوروبەری لە شەقامەکان و مەهدیە و مزگەوتەکاندا ڕێوڕەسمی جەژنی نیوەی شەعبان بەڕێوەچوو و خەڵک و عاشقانی حەزرەتی مەهدی بەشدارییان تێدا کردووە.

بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی نیوەی شەعبان لە ئێران

خێوەتەکان لە بەیانیەوە هەڵدراون بۆ خزمەتکردنی خەڵکی بەشدار لەم جەژنە و شەربەت و شیرینی و خواردن بەسەر خەڵکدا دەبەخشنەوە.

هەروەها لە شارەکانی دیکەی وڵاتیش ئەم جەژنە بە بەشداریی خەڵک بەڕێوەچوو.

News ID 53987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha