AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٨ ١٠:٢٤

کۆنفڕانسی میۆنشن و هەوڵی ئەڵمانیا لە دژی ئێران

کۆنفڕانسی میۆنشن و هەوڵی ئەڵمانیا لە دژی ئێران

کارناسێکی پرسەکانی نێودەوڵەتی وتی: ئەڵمانیا بۆ ڕێگرری لە هاتنە ئارای دۆسیەی فرۆشی چەکی کیمیایی بە عێراق بەردەوام لە گرووپە جودایی خوازەکان، دژە شۆڕشەکان و دژبەران لە دژی ئێران کەڵکوەردەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن هانی زادە، کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی میۆنشن وتی: لە ڕاستیدا کۆنفڕانسی میۆنشن بووەتە تریبونێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران. بەداخەوە بانگهێشت کردنی هەندێک کەسایەتی دژەی شۆڕش و کەسانێک کە گەلی ئێران ڕقیان لێیانە، نیشانی دەدات وڵاتانی ئەورووپی شان بە شانی ئەمریکا و ئیسرائیل دروست کردنی کەشی دژە ئێرانین.

ناوبراو زیادی کرد: هەرچەندە بوونی ئەو کەسانە و کۆمەڵە دژە شۆڕشەکان زۆر کاریگەر نابێت، بەڵام زیاتر لایەنی بانگەشەیی و هەوڵ لە دژی ئێرانی هەیە و بە شێوەی کردەیی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای ئێران دانانێت.

ئەو کارناسە دەڵێت: ئەو دەستە هەوڵانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێران هەڵسوکەوتی خۆی نیسبەت بە وڵاتانی ئەورووپی بگۆڕێت و ئاوڕدانەوە بکات لە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی.
هانی زادە وتیشی: لەبەر ئەوەی کە ئێران سەبارەت بە یارمەتی کیمیایی ئەڵمانیا بە عێراق لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق دۆسیەیەکی قورس و چڕ وپڕی هەیە، بۆیە وادیارە ئەڵمانیا بۆ هەڵاتن لە کرانەوەی دۆسیەی فرۆشی چەکی کیمیایی بە عێراق خەریکی ئەنجامی هەندێک هەوڵ لە دژی ئێرانە و بەردەوام لە گرووپە جودایی خواز و دژە شۆڕش و دژبەرەکان لە دژی ئێران کەڵکوەردەگرێت.

News ID 54004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha