AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٧ ٠٨:٣٦

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

فەلەستین گەورەترین قوربانی پەیمانشکێنی ئەمریکا؛ لە کەمپی دەیڤیدەوە تا مامەڵەی سەدە

فەلەستین گەورەترین قوربانی پەیمانشکێنی ئەمریکا؛ لە کەمپی دەیڤیدەوە تا مامەڵەی سەدە

ئەمریکا لە چەند دەیەی ڕابردوو لە کەمپی دەیڤید تا ئێسلۆ و مامەڵەی سەدەیان، گەلێ جار بەڵێنەکانی هەمبەر بە فەلەستین ناوەتە ژێر پێ و ئەوانی کردۆتە قوربانیی سیاسەتە دژوازەکانی خۆی و داگیرکاریی بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بێ‌گومان بە ئاوڕدانەوە مێژوویی لە پێشینەی بەڵێن و پەیمانشکینییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهانی دەردەکەوێت کە تا چەندە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتێکی ئاوا بێ‌ئەنجام و بگرە خەسارهێنەریشە. لەمناوە پەیمانشکێنییەکانی ئەمریکا هەمبەر بە فەلەستین نمونەیەکی زۆر ئاشکرا و بەرچاوە:

ـ پەیمانشکێنیی بەردەوام و سیاسەتی دژوازانە هەمبەر بە فەلەستین

پرسی فەلەستین یەکێکە لە ئاڵۆزترین قەیرانە نێودەوڵەتییەکان کە ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەکتەرانی سەرەکی دەستی تێدایە. لە چەند دەیەی ڕابردووەوە ئەمریکا گەلێ جار لە قەوارەی ناوبژیکار و ئاراستەکاری پلانی ئاشتی و دانوستانکارانە لە نێوان زایۆنییەکان و فەلەستین دەرکەوتووە. بەوەشەوە مێژوو نشان دەدا کە واشنتۆن خۆی پێشێلکاری سەرەکیی بەڵێنەکانە و بە گرتنەبەری سیاسەیگەلی یەک‌لایەنە لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی زایۆنی و بە زیانی لایەنی فەلەستینی هەوڵی داوە.

1. پەیمانشکێنی هەمبەر بە ڕێککەوتنی کەمپی دەیڤید(1978)

ڕێککەوتنی کەمپی دەیڤید(١٩٧٨) یەکێک لە گرنترین ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ناکۆکیی وڵاتانی عەرەبی و ڕژیمی زایۆنی بوو کە لە نێوان میسر و ئەو ڕژیمە بە ناوبژیگەریی ئەمریکا ئەنجام درا. ئەم ڕێککەورنە کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری جیمی کارتر، لە نێوان ئەنوەر سادات و مێناخیم بێگیندا واژۆ کرا، دوو بەشی سەرەکی هەیە: یەکیان لەبارەی ئاشتی نێوان میسر و ڕژیمی زایۆنییە و بەشی دووەم لەبارەی مافی فەلەستینییەکان و پێدانی ئۆتۆنۆمی و بەڕێوەچوونی دانوستانەکان بۆ دیاری‌کردنی دۆخی کۆتایی کەرتی ڕۆژئاوایی و غەزە لە ماوەی 5 ساڵی داهاتووی ئەو ڕێککەوتنە؛ بەشێک کە لەسای پەیمانشکێنییەکانی تلاڤیڤ و واشنتۆن هیچکات ڕانەپەڕێندرا.

2. پەیمانشکێنی لە پەیمانی ئۆسلوو (1993)

ڕێککەوتنی ئۆسلوو لە نێوان ڕێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین(ساف) و ڕژیمی زایۆنی بە چاودێریی ئەمریکا واژۆ کرا و بڕیار بوو ئەم پەیمانە بگاتە ئەنجامی پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بەپێی سنوورەکانی 1967 و هاوکات ئەمریکا بەڵێنی دەدا کە پاڵپشتی ڕاپەڕاندنی بڕگەکانی ئەو پەیمانە بێت. بەڵام بەکردەوە نە تەنیا ئەمریکا پێشی بە بەربڵاوتربوونی شاروچکەسازییەکانی ڕژیمی زایۆنی نەگرت و ئاسانکاریی بۆ ئاشتەوایی نەکرد، بەڵکوو بۆ ئاستەنگ‌خستنە بەردەم گەشەی ئابووریی فەلەستین، یارمەتییە ماڵییەکانیشی بۆ ڕێکخراوی خۆسەری فەلەستینی سنووردار کرد.

3. گەڵاڵەی "نەخشەڕێی ئاشتی"(2003) و خۆدزینەوەی ئەمریکا

لە 2003دا ئەمریکا وێڕای گرووپی 4 لایەنە (ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان) گەڵاڵەی "نەخشەڕێی ئاشتی"ی ئاراستە کرد کە ئامانجەکەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دوو دەوڵەتی بوو. بەڵام ئەمریکا دیسان خۆی لەو بەڵێنەش دزییەوە و مۆڵەتی بە ڕژیمی زایۆنی دا کە درێژە بە شارۆچکەسازییەکانی خۆی بدات و ئەمەش واتە لەناوبردنی ڕێگەچارەی پێشنیاری.

هاوکات ئەمریکا پاش سەرکەوتنی حەماس لە هەڵبژاردنەکانی 2006 گەمارۆگەلێکی قورسی لە دژی دەوڵەتی فەلەستیندا سەپاند و ڕەوتی ئاشتی گەیاندە بەربەست؛ لە کاتێکدا کە بڕیار بوو پاڵپشتی ڕەوتی دیموکراتیک بێت.

4. کشانەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان

دەولەتی دۆناڵد ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی خۆیدا پەیمانشکێنگەلێکی ڕاشکاوانەی هەمبەر بە فەلەستینییەکان تۆمار کرد کە بەرچاوترینیان بریتین لە:

ئا) گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس(2018)

ب) وەستاندنی یارمەتییە ماڵییەکان بە ئاژانسی فریاکەوتنی فەلەستینییەکان(ئانروا)

ج) "مامەڵەی سەدە" و بەهانەدان بە مافی فەلەستینییەکان(2020)

د) کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان: بابەتێک کە لەم ڕۆژانەدا زۆر باسی لێوە دەکرێت، پێشنیاری ترامپ لە خولی دووەمی سەرۆک کۆماریی بۆ کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە غەزە بۆ ئۆردۆن و میسرە.

ـ پاشهاتی پەیمانشکێنییەکانی ئەمریکا؛ لە نامتمانەیی بە کۆشکی سپی تا تۆکمەی بەرخۆدان

پاشهاتی پەیمانشکێنی ئەمریکا هەمبەر بە فەلەستین لە چەند سۆنگەوە جێی باسە: لە لایەکەوە ئەم کارەی ئەمریاک بۆتە هۆی ئەوەی فەلەستینییەکان و هەندێک وڵاتی عەرەبی، واشنتۆن بە ناوبژیکارێکی بێ‌لایەن نەزانن و ڕوو لە ڕێگەچارەی جێگرەوەیی و ئاڵتێرناتیڤی وەک چین و ڕووسیا بکەن.

لە لایەکی ترەوە سیاسەتی دژوازی ئەمریکا بۆتە هۆی تۆکمەبوونی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی وەک حەماس و جیهادی ئیسلامی، چونکە چیتر خەڵکی فەلەستین بڕوایان بە ڕەوتی دانوستانەکان لە ژێر سێبەری ئەمریکادا نەماوە، هەر بۆیە پێکدادانی چەکدارانە تەشەنەی سەندووە و نمونەی بەرچاویشی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە لایەن حەماس و تێوەگلاندنی ڕۆژئاوا و ڕژیمی زایۆنی لە شەڕێکی قورس و هەمەلایەنەیە.

News ID 53985

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha