ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سینان جەیدی لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی "مامەڵەی سەیروسەمەرەی کوردەکانی تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان" کە لە گلۆباڵ ڤەیسدا بڵاوی کردۆتەوە، دەڕوانێتە پلانەکانی پشت پڕۆسەی ئاشتیی دەوڵەتی تورکیا و کوردەکانی ئەو وڵاتە و دەنووسێ: ئەگەرچی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە 2023دا وتبووی "ئەمە ئاخر جارە بەشداری ئەو ڕەوتە دەبێت" و سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێی یاسا تەنیا مۆڵەتی دوو خولی 5 ساڵەی دراوەتێ، بەلام پێدەچێ کە ئەردۆغان هێشتاش بەدوای مانەوەی لەو پۆستەدا بۆ خولی چوارەمیەتی کە لەباری یاساییەوە ئەم کارە قەدەغەیە. بۆیە ئەو ناچارە لە دەستێوەردان و گۆرانکاری لە دەستووری تورکیا و بۆ ئەو مەبەستە ناچارە لە ڕاکێشانی پاڵپشتیی پارتی سەرەکیی لایەنگری کوردەکانی تورکیا واتە دەمپارتی.
دەم پارتی یان پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان کە پێشتر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان دەناسرا، سێهەمین پارت و حزبی گەورەی تورکیایە و تاقە پارتێکە کە کورسیی پێویستی بۆ وەدیهینانی ئارەزووەکانی ئەردۆغان هەیە. چونکە دەمپارتی لە ئێستادا 57 کورسی لە 600 کورسیی پەرلەمانی تورکیای پێیە.
دیارە ئەردۆغان پێشتریش توانیویەتی بە دەستێوەردان لە دەستووری تورکیایەدا لە دسەسەلاتدا بمێنێتەوە و ئەگەرچی ماوەی سەرۆککۆماریی دەبوو لە ساڵی 2023دا کۆتایی پێهاتبا، بەڵام ئەردۆغان بە پشتبەستن بە تەکنیکێکی یاسایی و بیانووهێنانەوە لە گۆڕانی درەنگوەختی سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی لە 2017ی، یاسای تورکیای دەور داوە.
بەڵام بە کۆتایی هاتنی ئەو دەرفەتەش، ئەردۆغان هیوادارە بتوانێ ئەندامانی دەمپارتی بە دەستەبەرکردنی هەندێک لە ویستە سیاسییەکانی بزووتنەوەی کوردی، بۆ لای خۆی ڕاکێشێت. ئینجا بۆ ئەو مەبەستە هاوکاتی مامەڵە لەگەڵ دەمپارتی، خەریکی لەناوبردن و ناڕەواکردنی پاشماوەی ئۆپۆزیسیۆنە سیاسییەکانی تورکیا بە سەرکردایەتی پارتی کۆماری گەلە و بۆ ئەو کارە خۆدەبوێرێت لە ناساندنی بەربژێرانێک کە ڕەنگە ببنە هۆی شکستی ئەو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دادگەگەلی لایەنگری ئەردۆغان لە ساڵی 2016دا ڕێبەرانی باڵای دەمپارتی و لەوان سەلاحەدین دەمیرتاشی بە تاوانی بێهۆی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی لە ناوچە کوردەییەکانی وەک ناڕەزایەتییەکانی کۆبانی لە 2014دا زیندانی و سزای 40 و چەند ساڵ زیندانیبوونی بەسەردا سەپاند.
هاندەری کوردەکان بۆ یارمەتیدانی ئەردۆغان دەتوانێ بەرژەوەندییە کەسێنی و سیاسییەکان بێت. ئەردۆغان و باخچەلی. هاوپەیمانی ڕاستگەرای ڕادیکاڵی، لە کۆتاییەکانی 2024دا دانوستان لەگەڵ سەرکردەکانی دەمپارتیان دەست پێکرد. سەیر ئەوەیە کە باخچەلی خۆی ناسراوەترین کەسایەتی دزە کورد و دژە کەمینەکانی تورکیایە. بەڵام کاتێک دەبینین کە ئاکپارتی و مەهەپە کورسیی پێویست بۆ گۆڕینی دەستوور و یاسای بنەڕەتیان نییە، هەندێک ڕوانگەکان دەگۆڕێن.
لەمناوە گوێبیستی دەنگۆگەلێک لەبارەی دانوستانی نهێنی مەهەپە/ئاکەپە و دەمپارتین کە تێیدا ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە ئامادەی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بنیاتنەر و سەرۆکی پێشووی پەکەکە لە زیندانە. ئۆجەلان هێما و سێمبۆڵ و هاندەری کوردەکانی تورکیایە کە لە 1999ـهوە لە زیندانی ئیمرالییە. دیارە ئازادکرانی ئۆجەلان بۆ دەمپارتی سەرکەوتنێکی گەورە بەئەژمار دێت، چونکە لە ئیستادا ئەو لە ئاستی جیهانیدا قەلافەتێکی وەک نێلسۆن ماندێلای بۆ کوردەکان بەخۆوە گرتووە.
لە لایەکی ترەوە دەوترێت کە ئەردۆغان بیر لە پێدانی ئۆتۆنۆمییەک بۆ کوردەکانی تورکیایە و ئەم ئۆتۆنۆمییە بەکردەوە دەتوانێ بریتی بێت لە دەستبەرکردنی مافی فەرهەنگی کوردەکان و ڕەنگە ئازادیی پراتیگی لە ئیدارەی کاروباری ناوچە کوردنشینەکانی تورکیادا و ئەم دوو پێشنیارە، کەم دەسکەوتێک بین و دیارە کوردەکابنیش ناتوانن بە ئاسانی چاوپۆشی لێ بکەن.
ئامانە لە کاتێکدایە کە دەزگای دادی لایەنگری ئەردۆغانی تورکیا بۆ لاوازکردنی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و لە ماوەی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر لە بالە دژە ئەردۆغانییەکانی وەک ئیمیت ئۆزداغ سەرلردەی پارتی زەفەری بە تاوانی بێڕێزی بە ئەردۆغان دەستگیر کردووە و ئەمە هوشدارێکە بۆ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ شارەوانی کاریزماتیکی ئەستەنبۆڵ لە پارتی کۆماری گەل بۆوەی خۆ ببوێرێت کە بەربژێر بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری وەک ڕکابەرێکی جیدیی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا.
هەر بۆیە کوردەکانی تورکیا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پێشخستن یان ئاستەنگنانەوە لە بەردەم بواری دیموکراتیکی تورکیادا. کەواتە بە تەواو ئەو ژان و سەخڵەتیانەی کوردەکان وەک کەمینەیەکی ئیتنیکی لە تورکیادا دەیچێژن، ئەگەری بەدەستهێنانی مافێکی یاسایی و دەسکەوتێکی سیاسییان لە ئێستادا لەبری یارمەتیدانی ئەردۆغان بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا، هەیە؛ دەرفەتێک کە ڕەنگە تەنیا یەکجار لە ژیاندا بەدەست بێت. مامەڵەیەک کە وەک مامەڵە لەگەڵ شەیتان دەچێت، چونکە کوردەکان بەمکارە دەبنە هۆی تۆکمەبوونی سەروەریی و سەرەڕۆیی ئەردۆغان و هاوکات لاوازتربوونی پرسێنسیپەکانی دەسەڵاتدارێتی یاسا لەو وڵاتەدا.
لە لایەکی ترەوە هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەردۆغان پاش گەیشتن بە خەون و ئارەزووەکانی خۆی پشت لە کوردەکان بکات و خەیانەتیان پێ بکات، وەک چۆن لە 2015دا کردی. هەر چەند ویتسان لە شانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاش تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکی بۆ کوردەکان نەبووە.
Your Comment