AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٧ ٢٣:٣٨

حزبوڵڵا: ڕێگەنادەین لوبنان بکەوێتە بندەستی ئەمریکا و ئیسرائیل + ڤیدیۆ

حزبوڵڵا: ڕێگەنادەین لوبنان بکەوێتە بندەستی ئەمریکا و ئیسرائیل + ڤیدیۆ

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵلای لوبنان لە لێدوانێک لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەوڕۆ لە شەقامی فرۆکەخانەی بەیرووت ڕایگەیاند: قبووڵ‌ناکەین وڵات لە بندەستی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە کەناڵی "المنار"، مەحموو‌د قەماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵلای لوبنان لە میانەی حەشیمەتی خۆپیشاندەر لوبنانی لە شەقامی فرۆکەخانەی بەیرووت، ڕایگەیاند: ئێمە قبووڵ ناکەین وڵات لە بندەستی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت. ئەم سووکایەتی قبووڵ ناکەین و تاقەتی ئێمەش تا ڕادەیەکە.

ناوبراو وێڕای ستایش‌کردنی بەشداریی جەماوەری و بەدەنگی بانگەوازی حزبوڵڵاوە هاتوون، ڕاشیگەیاند: ئێمە شەهیدمان داوە بۆوەی کەرامتمان بپارێزرێت و ئەم وڵاتە سەروەرییەکی ڕاستەقینەی هەبێت.

قەماتی جەختی لەوەش کرد: بڕیاری قەدەغەی نیشتنەوەی فرۆکە لە فرۆکەخانەی بەیرووت بێ‌ڕیزی بە دەوڵەت ناوەندە ئەمنییەکانە کە ملیان دانەواندووە بۆ بڕیارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

News ID 54001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha