بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی لوبنان ئەلعەهد نزیک لە ڕەوتی بەرخۆدانی ئیسلامی لە لوبنان بە بۆنەی نزیک بوونەوە بە ڕۆژی بەڕێ کردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وێنەگەلێکی لە ئەو شەهیدە بۆ یەکەم جار بڵاو کردەوە.
سەید حەسەن عەبدولکەریم نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێکەوتی 31 ی ئۆگۆستی 1960 لە بنەماڵەیەکی شیعی لە ناوچەی بورج حەموود لە پارێزگای جەبەلی لوبنان لەدایک بوو. ئەو نۆهەمین منداڵی بنەماڵەکەی بوو کە 10 منداڵیان هەبوو. ناوی باوکی عەبدولکەریم نەسروڵڵا بوو و لە بازاڕی میوە و تەڕەبار چالاکی دەکرد.
نەسروڵڵا لە سەردەمی تازەلاوێدا چووە ڕێزی بزووتنەوەی ئۆمۆلەوە و وەکوو نوێنەری ئەو بزووتنەوە لە ناوچەی ئەلبازوریە هەڵبژێردرا و دواتر چووە نەجەف بۆ خوێندن لە بواری حەوزەوی.
ناوبراو لە نەجەف لەگەڵ سەید عەباس مووسەوی ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵا ئاشنا بووەوە و پێوەندی پتەوی لەگەڵی هەبوو و دواتر پێکەوە حزبوڵڵای لوبنانیان دامەزراند. نەسروڵڵا لە ساڵی 1979 گەڕایەوە لوبنان و لە بەعلبەک خوێندنەکانی خۆی لە بواری دینی درێژە دا.
سەید حەسەن نەسروڵڵا دواتر بووە جێگری بەرپرسی ناوچەی بەیرووت و دوای ئەوەش بووە بەرپرسی ناوچەکە. پاش ماوەیەک بووە بەرپرسی جێبەجێکاری گشتی حزبوڵڵای لوبنان. نەسروڵڵا هەروەها ئەندامی دەستەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان کە لە گەورەترین پلەکانی فەرماندەیی لە ئەو حزبە بوو دەهاتە ئەژمار.
ئەو شەهیدە لە ساڵی 1989 بەیرووتی بەجێهێشت و هاتە شاری قوم لە ئێران تا وانە حەوزەیی خۆی لەوێ درێژە بدات. لە سالی 1991 دوای گۆڕانکارییەکانی بواری سیاسی لوبنان و ڕوودانی پێکدادانی چەکدارانە لە نێوان حزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئومول ناچار بوو بگەڕێتەوە لوبنان و جارێکی دیکە بەرپرسیارێتی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لە ئەستۆ گرت. لە ئەو کاتەدا سەید عەباس مووسەوی بووە ئەمینداری گشتی و شێخ نەعیم قاسم بووە جێگری.
دوای شەهادەتی سەید عەباس مووسەوی لە هێرشی ئیسرائیل لە ڕۆژی 16 ی فێڤریەی ساڵی 1992 و لە حاڵێكدا کە سەید حەسەن نەسروڵڵا 35 ساڵی بوو وەکوو ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هەڵبژێردرا. لە سەردەمی بەرپرسایرێتی ئەودا حزبوڵڵا توانایی سەربازی خۆی زیاد کردەوە و توانی لە ساڵی 2000 دوای 22 ساڵ داگیرکاری باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەو ناوچە ئازاد بکات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زۆر بە باشی لە کاروباری سیاسی و ئایینی شارەزا بوو و هاوکات لەگەڵ دەسپێکی زریانی ئەقسا لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 چووە شەڕی ئیسرائیلەوە و وەکوو بەرەی پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە ناسرا.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی 27 ی سێپتەمبەری 2024 و دوای تەمەنێک بەرخۆدان، لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی حزبوڵڵای لوبنان لە خزاحیەی بەیرووت شەهید بوو.
تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین ڕۆژی یەکشەممە 5 ی ڕەشەممە لە بەیرووت بەڕێ دەکرێت.
Your Comment