بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک لە بەیاننامەکەی خۆیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی داوای لە لایەنەکانی تێوەگلاو لە قەیرانی سووریا و ناوچەکە کرد کە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گشتی و دادپەروەرانە هەوڵ بدەن، مەسەدە هەروەها جەختی کرد کە ئاشتی راستەقینە بە بێ چوونە دەرەوەی تورکیا لە سووریا و ڕاگرتنی دەستێوەردانە ناوچەییەکان نایێتە دی.
هەروەها هاتووە کە ئاشتی ڕاستەقینە و سەقامگیر تەنیا لە ڕێگای ڕێگاچارەی سیاسی و بە بەشداری هەموو سووریاییەکان، ڕێز بۆ مافی هەموو سووریاییەکان، دیمۆکراسی ، هەمەڕەنگی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دێتە دی و بە پێی دۆخی ئێستا جیهان و ناوچەکە ئەبێ ڕێگایەکی نوێ لە پێوەندی نێودەوڵەتی بگیردرێتە پێش کە لەسەر هاوکاری و پاڵپشتی گشتگیری هەمەلایەنە بێت.
مەسەدە لە بەیاننامەکەدا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە کە پاڵپشتی لە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا و تۆکمە کردنەوەی میکانیزمی گفتوگۆ و ناوبژیوان بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە بکرێت.
Your Comment