بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بەهاری ئەمساڵ دژایەتی کردبوو لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، دوێنێش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دژایەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاند.
ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە ئەم دواییەدا داوای لە ناوەندە پێوەندیدارەکان کردووە خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە دوو جار دواکەوتووە، ئامادە بکەن.
بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەی ڕۆژی هەینی خۆی جەختی کردووە هێشتا بەستێن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئازاد، ڕوون و دادپەروەرانە و گشت گیر خۆش نەکراوە و پشتیوانی لە بەیاننامەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو ناوچە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن، ناکات.
Your Comment