بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و دواتر بۆ هەرێمی کوردستان ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەرێم بەلای ئێرانەوە گرنگی تایبەتی هەیە، بە تایبەت ئێران ئاسایش و سەقامگیری هەرێم بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی دادەنێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا وتیشی: "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سلێمانی گرنگ و تازە بو، ئاماژەبو بە گرنگیدانی ئێران بە سلێمانی و خەڵکەکەی، بە تایبەت سلێمانی سنورێکی فراوانی لەگەڵ ئێران هەیە."
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەش دا"دەبێت پارتی و یەکێتی پێکەوە پارێزەری هەرێمی کوردستان بن، بە تایبەت جووڵەی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ سەقامگیری دەوێت، سەرمایەگوزاری پێویستی بە دابینکردنی ئەمنییەتە."
Your Comment