بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم محەممەد ئەلبەدەوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی ئێران لێکرد و ڕێگاکانی هاوکاریی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسیان خستەبەر باس.
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاری وڵاتانی کەنداوی فارس لە سەر گرنگی پێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جەختی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس هۆگری ڕاوێژ و کارلێککردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانن سەبارەت بە ئاستەنگە سەرەکییەکانی ناوچەکە.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری بەرەوپێشبردنی پێوەندی دۆستانە و برایانە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنەیە و پێی وایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەنجومەنی هاوکاری پێویستە بچێتە قۆناغێکی نوێی لێکتێگەیشتن و هاوکاری یەکترەوە.
Your Comment