بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی ئیسرائیل لە غەززە بە چەکی ئەمریکی و پاڵپشتی سیاسی ئەو وڵاتە بەهێز کراوەتەوە بە شێوەیەک کە واشنتۆن تا ئێستا 3 جار ڕێگری کردووە لە پەسەند کردنی بڕیارنامە لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە. بۆیە گومانێک نییە کە ئەمریکا لە ئەو کۆمەڵکوژییە هاوبەشی تاوانەکانی تێلاڤیڤە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پائۆل ئۆبرایان بەرپرسی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەمریکا دەزانێت کە ئیسرائیل بە شێوەی نایاسایی خەریکی بەکارهێنانی چەکی ئەو وڵاتە لە شەڕی غەززەیە و ئەوە بە ئەو واتایەیە کە واشنتۆن زیاتر لە ڕابردوو هاوبەشی ئەو جەنایەتە بەهۆی دابینی چەک بۆ ئیسرائیلە.
ئۆبرایان بە هۆشداریی بە کۆچکی سپی سەبارەت بە سیاسەتەکانی لەسەر شەڕی غەززە، وتی: درێژەی گواستنەوەی چەکی ئەمیکی بۆ ئیسرائیل دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا هاوبەشی تاوانی خستنە ژێر پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان لەلایەن تێلاڤیڤەوە بێتە بەهۆی یارمەتی لە بواری چەک و تەقەمەنی.
Your Comment