بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زنجیرەیەک ڕاپۆرتدا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، زیادبوونی جموجۆڵی توندوتیژی لە هەندێک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و کوردەکان لە سووریای ڕاگەیاند.
ناڕەزایی لە ئەدای ئیدارەی خۆسەری کورد زیادی کردووە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە زۆرینەیان عەرەبن لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هەروەها هێرشەکانی شەڕڤانانی عەشیرەتی عەرەب لەم ناوچەیە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات چڕتر بووەتەوە.
هەروەها له چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تورکیا کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی زیاتری بۆ ناو سووریا ناردووە تاکوو تیرۆریستانی سەر بە ئەنقەرە تەیار بکات بۆ بشێوی نانەوە لە باکووری وڵاتی سووریا .
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تر تورکیا و یاخیبووانی سەر بە ئەم وڵاتە لە سوریا ٥ گوندی ژێر کۆنترۆڵی کوردیان لە مەنبەجی سووریا تۆپباران کردووە.
Your Comment