بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ئەمریکا دەستی داوەتە جووڵە و ئامادەکاری و هەروەها بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە زیاتر لە ٢٠ بنکە لەم ناوچەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم دەزگایە کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات، هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٧ مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامداوە.
هەر لەو ماوەیەدا دەیان باری سەربازی، لەوانەش کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی سووک و قورس، بۆ بنکەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گواستراونەتەوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامادەکارییە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکای لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریای بە بێ وێنە زانیوە.
هەروەها ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ئەم هەموو ئامادەکارییە سەربازییە و بەهێزکردنی پێگەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستا نادیارە.
Your Comment