AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٣ ٠٧:٤٣

مێهر لێکی دایەوە؛

سیگناڵی ئەرێنی؛ ئایا پێوەندی دیمەشق و ئەنقەرە ئاسایی بووەتەوە؟

سیگناڵی ئەرێنی؛ ئایا پێوەندی دیمەشق و ئەنقەرە ئاسایی بووەتەوە؟

دوای نزیک بە 13 ساڵ، ئەردۆغان بە پێداچوونەوە لە سیاسەتەکانی خۆی هەمبەر سووریا، ئێستا وادیارە پێوەندی ئەو دوو وڵاتە خەریکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: تورکیا لە ساڵی 2015 و هاتهی هێزی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سووریا، سیاسەتەکانی خۆی هەمبەر سووریای گۆڕیوە و پرسی ڕووخانی حکومەتی سووریای وەلاناوە بەڵام بەرەوڕوو بوونەوەی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و بە گشتی کوردەکانی شوێنگیری کردووە و لە ژیرناو و بیانووی جیاوازی هیرشی بەردەوامی کردووەتە سەر کوردی سووریا لە کوردستانی سووریا.

پاڵپشتی لە دژبەرانی چەکدار و گرووپە تیرۆریستییەکان

تورکیا لە درێژایی شەڕی ناوخۆیی سووریا بەردەوام پاڵپشتی لە گرووپە ئیسلامییە توندڕەو و تیرۆریستەکان کردووە لە ئەو وڵاتە.

بە دەسپێکی دانوستانی ئاشتی لە نێوان تورکیا و سووریا ، ئەو دژبەرە چەکدارانەی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکان وەکوو ئەبو محەمەد جۆلانی ناڕەزایەتی خۆیان هەمبەر ئەو گفتوگۆگەلە نیشان داوە. تا ئێستا چەندین دیدار لە نیوان بەرپرسانی مامناوەندی ئەنقەرە و دیمەشق بەڕێوە چووە و تورکیاش وادیارە بەڵێنی داوە دەست لە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستەکان هەڵبگرێت.

پەنابەران ؛ چڕ بوونەوەی گوشاری ڕای گشتی لە دژی ئەردۆغان

بە گوێرەی ئامارەکان 3.15 ملیۆن پەنابەری سووری لە تورکیان کە تا ئێستا 330 هەزار کەسیان مافی هاووڵاتی بوونی تورکیایان وەرگرتووە بەڵام بە پێچەوانەی ڕوناگەی ئەرێنی حکومەت خەڵکی ئاسایی دژی مانەوەی درێژخایەنی خەڵکی سووریا لە وڵاتەکەیانن.

لەم نێوانەدا ئەردۆغان بوونی پەنابەران لە وڵاتەکەی خۆی دەقۆزێتەوە و بەردەوام داوای یارمەتی ئابووری لە وڵاتانی ڕۆژاوایی دەکات.

ئەنجامی قسەکە

دوای 13 ساڵ لە ئاڵۆز بوونی پێوەندی تورکیا و سووریا ئێستا بە سەقامگیر بوونەوەی بەشار ئەسەد لە پۆستەکەی و لە کاتی بووژانەوەی سووریا ، تورکیا نایەوێت لە دیکەی وڵاتەکان وەدوا بکەوێت و خریکە سیاسەت و شێوەی قسە کردنی هەمبەر دیمەشق دەگۆڕێت. لە ڕاستیدا بە قسەی کارناسان، ئەردۆغان لە ئەم کاتەدا بۆ چارەسەر کردنی هەڵاوسان، گەشەی هەناردە کردن و قەیرانی پەنابەران چارەیەکی جگە لە گۆڕینی ستراتیژیی خۆی نییە. لە بەرانبەریشدا دیمەشق بۆ شکستی تەواوی گەلاڵەی ئەمریکا بۆ گۆشەگیر کردنی سووریا دەیەوێت پەرە بە پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ دراوسێکانی بدات

News ID 50767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha