AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٢ ١٨:٤٩

شەمخانی:

دەرکردنی بڕیارنامە لەلایەن شۆرای حوکامەوە کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواوە دەبێت

دەرکردنی بڕیارنامە لەلایەن شۆرای حوکامەوە کاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواوە دەبێت

سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، بە ئەگەری دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی داهاتویی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، لە کاردانەوە بە هەوڵی هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی داهاتووی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نووسی: ئەگەر هەندێک وڵاتی ئەورووپی بیانەوێت لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هەڵوێستی دوژمنانە هەمبەر بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران بگرنە پێش، لەگەڵ کاردانەوەی جیدی و کاریگەری ئێران بەرەو ڕوو دەبنەوە.

News ID 50424

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha