بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ئەمشەو لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە بنەماڵەی سپاییەکان کە بە بۆنەی شەوی لەدایک بوونی ئیمام ڕەزاوە بەڕێوە چوو، بە دەربڕینی داخ لە ڕووداوی نیگەرانکەری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ سەرۆک کۆماری بەڕێز و هاوڕێکانی، وتیان: هیوادارین خودای گەورە سەرۆک کۆماری بەڕێز و هاوڕێکانی بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی گەلی وڵات.
وتیشیان: هەمووان بۆ تەندروستی ئەو چەند کەسە خزمەگوزارە نزا بکەن. گەلی ئێران نیگەران نەبن. هیچ کێشەیەک لە کاروباری وڵات نایێتە پێشەوە.
Your Comment