بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی لە سووریا لە خاکی پڕپیتی هەیە و کێڵگەی نەوتی بەربڵاوی هەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە بەرز بوونەوەی وشکەساڵی، ڕێگری تورکیا لە چوونی ئاو بۆ ئەو ناوچە و هەڕەشەکانی داعش، ئاستی بەهرەمەندی لە زەوی و زاری ناوچەکە کەم بووەتەوە.
بەڵام ئەو ناوچە بە گشتی لە سنوورەکانی لەگەڵ تورکیاوە هیچ ئاڵوگۆڕییەکی بازرگانی بۆ ناکراێت و هەروەها ئەگەری وەرگرتنی ڕاستەوخۆی یارمەتی نێودەوڵەتیشی لێ بڕاوە.
هەروەها ئەو ناوچە سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمیشی بەهۆی کێشەی سیاسی نیوان ئیدارەی خۆسەر و هەرێمەوە لێ داخراوە.
کوردی سووریا هاوکات لەگەڵ ئەو کێشەگەلە لەم دواییەدا بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا ژیرخانەکانی ئاو، وزە و تەندروستیشی خەساری بەربڵاوی بەرکەوتووە.
Your Comment