AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١١ ١٠:٠١

ڕێکخراوی میت پاگەندەی کرد:

بەرپرسی دارایی یەپەگە لە قامیشلۆ تیرۆر کرا

بەرپرسی دارایی یەپەگە لە قامیشلۆ تیرۆر کرا

ڕێکخراوی میتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە قامیشلۆ، تیرۆری ئەفسەری دارایی یەپەگە "ڕەمزیە ئاڵتیغ"ی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە "ڕەمزیە ئاڵتیغ" ئەفسەری دارایی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکەیان لە ناوچەی قامیشلۆی سووریا کوژراوە.

میت ڕایگەیاندووە کە "ڕەمزیە ئاڵتیغ" کە نازناوی "ویان"ی لێنراوە، لە ناوچەکانی باکووری سووریا چالاکی کردووە و فەرمانەکانی لە فەرماندەیی گشتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەردەگرێت.

میت لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئەندامەی یەپەگە پێش ساڵی ٢٠١٦ سەرپەرشتی ڕێکخستنی چالاکییەکانی پەکەکە لە پارێزگای مێرسین لە کوردستانی تورکیا کردووە و زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم ڕێکخراوەی داڕشتووە.

News ID 48524

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha