ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژی ناوچە جیاجیاکانی غەززە درێژەی هەیە داگیرکەرانی ئیسرائیل بە شێوەی بەربڵاو هێرشیان کردە سەر کەرتی ڕۆژاوا و شەش فەلەستینیان شەهید کرد.
هێزەکانی قسام کۆپتەرێکی ئیسرائیلیان لە ناوچە سەفتاوی هەڵکەوتوو لە باکووری شاری غەززە بە مووشەکی سام 18 کردە ئامانج.
هێزەکان قسام چەند سەربازی ئیسرائیلی کە لە خانوویەکدا لە غەززەی کۆن سەنگەریان گرتبوو، بۆ یەکەم جار بە مووشەکی دژە سەنگەری « RPO-A» کردە ئامانج و بە هۆیەوە ئەو سەربازانەی ئیسرائیل یان کوژراون و یان بریندار بوون.
Your Comment