AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٩ ١٧:٢٦

مێدیا زایۆنییەکان پاگەندەیان کرد؛

ئەگەری توندبوونەوەی شەڕ لە بەرەی یەمەن و عێراق دژی ئیسڕائیل

ئەگەری توندبوونەوەی شەڕ لە بەرەی یەمەن و عێراق دژی ئیسڕائیل

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی نیسبەت بە ئاڵۆز بوونی بەرەی یەمەن و عێڕاق و کەوتنی ئەمریکا لە ناو کێشەیەکی قووڵ لە ناوچەکە هۆشداریی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی عبری زمانی هائارتس ڕاپۆرتی دا: نیگەرانییەکان نیسبەت بە هەڕەشەکانی یەمەن زیادی کردووە. ڕێگری لە جووڵەی هەر پاپۆڕێک بەرەو ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوەی ئەو هەوڵانە بۆ ئاستی هەڕەشەی ستراتیژیک بەرز ببێتەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو هەڕەشانە لەوانەیە ببێتە هۆی داگیرسانی پێکدادانی سەربازی لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور. وادیارە بوونی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەریای سوور نەیتوانیوە ڕێگری بکات لە هەوڵی یەمەنییەکان.

ڕۆژنامەی هائارتس زیادی کرد: عەرەبستان ترسی هەیە کە لە ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا بە هەوڵەکانی یەمەن ، پێوەندی ڕیاز و تاران و ڕێککەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەنعا تووشی کێشە ببێت.

ئەو ڕۆژناە لە درێژەدا نووسی: نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاڵۆزبوونی ئاڵۆزییەکان لە چەند بەرە لەوانە عێڕاق زیادی کردووە.دوای کەمتر لە یەک هەفتە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان، کاردانەوەی لایەنی بەرانبەرمان بینی.

News ID 48299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha