بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا بن سعود ئەلعەنزی، باڵیۆزی نوێی شانشینی سعودیە، جەختی لە سەر پێویستی هەوڵەکانی دەزگای دیپلۆماسی دوو وڵات بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتەکانی ئێران و سعودیە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە قازانج بەخشەکانی هەردوولا کردەوە لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە چەوساندنەوەی ٧٥ ساڵەی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی بێ دیفاع و بێ تاوانی فەلەستین، وتی: نەبوونی یەکگرتوویی و هەڵوێستی یەکەی وڵاتانی ئیسلامی بووە هۆی بەردەوامبوونی کوشتار و دەستدرێژی دژی فەلەستینییەکان لەم ساڵانەدا.
هەروەها عەبدوڵڵا بن سعود ئەلعەنزی باڵیۆزی نوێی شانشینی سعودیە ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی وەسفکرد و وێڕای پێشکەشکردنی سڵاوی گەرمی پاشا و جێنشینی سعودیە بە دکتۆر ڕەئیسی و خەڵکی ئێران، وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە زۆر بەهێزە، چونکە پەیوەندییەکان و هاوبەشییەکانی دوو نەتەوە و وڵات زیاترە لە جیاوازی بۆچوونەکانیان.
باڵوێزی سعوودیە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆر بوار و بابەتدا هاوکاری عەرەبستانی کردووە و هیوادارم باشتربوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات ببینین.
Your Comment