AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٤ ٢١:٤٠

تاقی کردنەوەی نوێ لە زانکۆی کەمبریج؛

سەفەر لە کاتدا بە یارمەتی لێکپێچراوی کوانتۆمی

سەفەر لە کاتدا بە یارمەتی لێکپێچراوی کوانتۆمی

لێکۆڵەرانی زانکۆی کەمبریج لە تاقی کردنەوەیەکدا نیشانیان دا ئەگەر بتوانرێت بە دەستکاری لێکپێچراوی کانتۆمی لە کاتدا بگەڕینە دواوە، دەتوانرێت ڕووداوەکان دووپات بکردرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئینجنرینگ، ئەو کارە لەسەر بنەمای کانسپت لە کوانتۆمی مکانیکیە کە زەڕات بە یارمەتی ئەوە بە شێوەیەکی لێک جودا نەکراو پێکەوە دەلکێن.

لێکپێچراوی کوانتۆمی دیاردەیەکی بنەڕەتی و سەیرە لە بواری مکانیکی کوانتۆمیدا و کاتێک ڕوو دەدات کە دوو زەڕە یان زیاتر بە شێوەیەک پێوەند دەدرێن بە یەکەوە کە دۆخی یەکێکیان بە بێ شرۆڤەی دۆخی ئەوی دیکە تەنانەت سەرەڕای مەودای زۆر لە نێوانیاندا، ئەگەری نییە.

ئاریدسۆن شوکور لە ئەو بارەوە دەڵێت: ئێمە ماشێنێکی سەفەر لە کاتدا پێشنیار ناکەین بەڵکوو ئامانجی ئێمە چوون بۆ قووڵاییەکانی بنەمای مکانیکی کوانتۆمییە. ئەو لێکشوبهاندنە ئیزن نادات بە کەسەکە کە بگەڕێتەوە بۆ دواوە و بیگۆڕێت بەڵام ئیزنی دەداتێ بە چارەسەری کێشەکانی دوێنێ، سبەینێیەکی باشتر چێ بکات.

News ID 47695

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha