بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەمین فستیڤاڵی گەلانی ئێران بە بەشداریی بەرپرسانی پارێزگا و وڵات لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە کارەکانی دەستیپێکرد.
ئەم فستیڤاڵە بە پێشکەش کردنی گۆرانی لە لایەن گرووپەکانی کوردی، ئازەری، لۆڕی، فارسی و دەری لە سنە یەکەم رۆژی خۆی گەیاندە ئەنجام.
ئەم ڕێورەسمە تا یازدەی ڕەزبەر درێژەی دەبێت.
گرووپەکانی مۆسیقای گیلەکی، سیستانی، بەختیاری، بەلووچی، لەکی، قەشقایی، کوردی، تورکمان، ئەلبۆرز، خوراسانی باشووری، بەندەری، مازەنی لە ماڵی کورد، عەمارەتیرخەسراوا و پارکی دیدگا، بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
Your Comment